بانکی ناوەندیی عێراق: پڕۆسەی دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار بەردەوامە


وێستگەنیوز_

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "پێدانی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار تایبەت بە گەشتیاران بەردەوامە و رانەگیراوە."

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و کار بە بڕیارەکە دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی دۆلار بە گەشتیاران دەکەن بە نرخی هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، "دوورن لە راستییەوە" و لە ئێستادا پرۆسەکە بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆسەی دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران لە رێگای سیستەمێکی مۆدێرن و گونجاوەوە لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت.


PM:12:54:07/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت