وەزارەتی بەرگریی تورکیا: پێویستە پەکەکە بە زوویی وادەی بەستنی کۆنگرەی چەکدانان رابگەیەنێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بە زوویی وادەی بەستنی کۆنگرەی چەکدانان رابگەیەنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئاداری 2025، زەکی ئاکتورک، وتەبێژى وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پێویستە پەکەکە هەرچی زووە کۆنگرەی چەکدانان ببەستێک و بڕیار بدات تەواوی هێزە چەکدارەکانی کۆتایی بە خەباتی چەکداریی بهێنن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە".
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت پەکەکە بەبێ مەرج چەک دابنێت و چەکەکان رادەست بکات".
لە 27ى شوباتی 2025، شاندی ئیمراڵی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"یان بۆ رای گشتی خوێندەوە، ئۆجالان داوای کرد پەکەکە کۆنگرەى خۆی ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت.
PM:09:46:20/03/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت