پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر رووداوی کۆمەڵکوژییەکەی گوندی گرێزە دەدات
وێستگەنیوز_
درەنگانی شەوی 19 لەسەر 20ـی 3ـی 2025، لە گوندی گرێزەی سەیدسادق کەسێک دایک و باوک و دوو خوشک و برایەکی خۆی کوشت. لەبارەی رووداوەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "بکوژەکە لەناو ئەندامانی خێزانەکەدایە، کێشەیەکی بچووکی لەگەڵ باوکی هەبووە و دواتر ئەم رووداوە روویداوە."
ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2025، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "بکوژەکە باری دەروونی تەواو نەبووە، لە رووداوەکە دەوترا کە دەستی کەسانی دیکەی دەرەوەی خێزانەکە هەبێت، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان تەنیا پەیوەندیدار بووە بە خێزانەکەوە، کامێراکانی چاودێریی ناوچەکە هەموو شتێکی تێدا تۆمار کراوە و تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەردا گرتووە."
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەندامێکی خێزانەکە و ئەنجامدەری تاوانەکەیە و لەبارەی تێوەگلانی کەسانی دیکە لە رووداوەکە، دەڵێت: "هیچ کەسێک تاوەکو ئێستا بەهۆی رووداوەکە دەستگیرنەکراوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هەر کەس پەیوەندیدار بێت بەم بابەتە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت."
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی: "پێویستە بەڵگەنامەی پزیشکی هەبن تاوەکو وەکو نەخۆشی دەروونی ئەو کەسە بناسێنرێت، بەڵام نەوەک بەڵگە بەڵکو هیچ شاهێدێکیش نییە کە ئەم کەسانە سەردانی پزیشکی دەروونی کردبێت."
بە وتەی ناوبراو، "ئەو چەکەی تاوانەکەی پێکراوە، لە جۆری کڵاشینکۆڤ بووە، پۆلیس دەستی بەسەرداگرتووە، لەسەر شێوازی تەقەکردنەکە، تەرمەکان رەوانەی دادپزیشکی کراون تاوەکو بزانرێت، کەسەکە چۆن تەقەی کردووە، دواتر چۆن خۆی کوشتووە."
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:10 خوله‌كی شه‌وی ڕابردووهێزه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه له‌ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی 1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه كه پێكهاتوون له‌باوك و دایكی و دوو خوشك و برایه‌كی كوشتووه، دواتر خۆشی كوشتووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف‌و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
كوژراوه‌كان پێكهاتووه له:
سالار محەممەد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبووی 1970
نیهاد قادر ساڵح له‌دایكبووی 1975
سیما سالار محەممەد له‌دایكبووی 2005
سه‌هه‌ند سالار محەممەد له‌دایكبووی 2015
یارا سالار محەممەد له‌دایكبووی 2018
به‌شیر سالار محەممەد له‌دایكبووی 1998 (بكوژ)
AM:08:58:20/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 4508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت