لە گوندی گرێزەی سەیدسادق چی ڕوویدا و چۆن خێزانێک کۆمەڵکوژ کران؟

‌وێنەی سێ لەو ئەندامانەی کوژراون..

وێستگەنیوز_

درەنگانی شەوی 19 لەسەر 20ـی 3ـی 2025، لە گوندی گرێزەی سەیدسادق کەسێک دایک و باوک و دوو خوشک و برایەکی خۆی کوشت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر 12:00ـی شەوی ڕابردوو، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و دەمەقاڵەی نێوان ئەندامانی خێزانەکەوە بووە و گەنجەکە بە کڵاشینکۆف دەستڕێژی لە باوکی و دایکی دوو خوشکی و برایەکی کردووە و سەرجەمیانی کوشتووە، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و باس لەوە دەکرێت، ئەو گەنجەی ئەندامانی خێزانەکەی کۆمەڵکوژ کردووە، چەند ساڵێک لە دەرەوەی وڵات و لە بەریتانیا ژیاوە و چەند ڕۆژێکە بەسەردان گەڕاوەتەوە.

دوای ڕووداوەکە، تەرمەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی سەیدسادق و لەوێشەوە براونەتە پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی، دوای توێکاری، تەرمەکان ڕەوانەی گوندی گرێزە کراونەتەوە.

سەرۆکی خێزانەکە، کە ناوی سالار محەممەدە تەمەنی 50 ساڵە و بەهۆی ئەوەی فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبا بووە بە 'سالاری کارەبا' ناسراو بووە، هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە.

هەتا ئێستا پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیاریی و ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە و تەنیا ئەوەی هەیە زانیاریی خزم و کەسە نزیکەکانی ئەو خێزانەیە، گوایە کێشەکە لەسەر دابەشکردنی موڵک و میراتی بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی گوندی گرێزە تەرمی هەر شەش ئەندامانی خێزانەکە لە تەنیشت یەک بەخاک سپێردران.

ناوی کوژراوەکان:

سالار محەممەد 50 ساڵ – سەرۆکی خێزان

نیهایەت قادر – هاوژینی سالار و دایکی منداڵەکان

سەهەند سالار 14 ساڵ 

یارا سالار 8 ساڵان

سیما سالار

ناوی ئەو کوڕەی "ئەندامانی خێزانەی کوشتووە":

بەشیر سالار 22 ساڵ دانیشتووی بەریتانیا 



AM:08:36:20/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 5220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو