واده‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ" و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئاماژه‌یان به چه‌ند ورده‌كارییه‌ك كرد، به‌وپێیه‌ش، ئه‌وان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئاداری 2025، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه بوو، تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان، هه‌فته‌ی داهاتووش له‌گه‌ڵ شانده‌كه كۆده‌بینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، سۆمۆ و كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئاماژه‌یان به چه‌ند ورده‌كارییه‌ك كرد، به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه".
دوێنێ سێشه‌ممه د. سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه لێژنه‌كه‌یان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كرده‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و دوایین رێكاره‌كانی پرۆسه‌كه و گرفته‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و ئه‌پیكور میوانداری شاندێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كات.
وتیشی: "وه‌كو لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مان، پرسیار له شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌ین بزانین بۆچی پرۆسه‌ی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان دواكه‌وتووه".
PM:09:02:19/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت