وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70: کورتهێنانی مووچەی مانگی دوو چارەسەرکرا و ئەمرۆ مووچە دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز_
وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70 دەڵێت، كێشەی کورتهێنانی مووچەی مانگی دوو چارەسەرکرا و ئەمڕۆ پێشمەرگەکان مووچە وەردەگرن و سبەیش خانەنشینانی یەکەی 70.
ئەمرۆ چوارشەممە، 19ـی 3ـی 2025، ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70 رایگەیاند، "لە تەمویلی مووچەی مانگی دوو کە بۆ یەکەی 70 نێردراوە، نزیکەی 200 ملیۆن کورتهێنان هەبوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی چارەسەرکرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای نیوەڕۆ یەکەی 70 و وەزارەتی دارایی کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی دووی یەکەی 70 و چارەسەرکرا.
چەند رۆژێکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگەکانی یەکەی 70 دابەش نەکرابوو. ئەحمەد لەتیف دەڵێت، "ئەمڕۆ پێشمەرگەکان مووچە وەردەگرن، سبەیش خانەنشینان."
PM:03:55:19/03/2025
ئهم بابهته 1104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت