ترەمپ پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پوتین: رێککەوتین لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ لە هەموو وزە و ژێرخانەکان
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دەڵێت: "لەگەڵ پوتین رێککەوتین بەپەلە بۆ ئاگربەستی تەواوەتی کاربکەین".
پاش ئەوەی ئەمرۆ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامدا، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "ئەمرۆ گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک پوتینی رووسیا ئەنجامدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێککەوتین لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ لە هەموو وزە و ژێرخانەکان، لەگەڵ هەبوونی تێگەیشتنێک کە کار دەکەین بۆ ئەوەی بەخێرایی ئاگربەستێکی تەواومان هەبێت، و دواجار کۆتایی بێت بەو جەنگە زۆر مەترسیدارەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا."
دووپاتیشی کردووەتەوە، "ئەگەر من سەرۆک بوومایە، ئەم جەنگە هەرگیز دەستی پێنەدەکرد! زۆرێک لە بڕگەکانی گرێبەست بۆ ئاشتی گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەنێویاندا ئەو راستییەی هەزاران سەرباز دەکوژرێن، هەروەها سەرۆک پوتین و سەرۆک زلێنسکی دەخوازن کۆتایی بەم جەنگە بێت. ئەو پڕۆسەیە ئێستا بە تەواوی کاریگەرە و ئێمە هیوادارین لە پێناو مرۆڤایەتیدا کارەکە تەواو بکەین!"
PM:10:42:18/03/2025
ئهم بابهته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت