عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌كات و به دڕندانه ناوی ده‌بات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و به "دڕندانه" ناوی ده‌بات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18ی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كرد كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و به "دڕندانه" وه‌سفی كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌م كرده‌وه شه‌ڕانگێزانه‌ی ئیسرائیل پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان و به ئامانجگرتنی راسته‌وخۆی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێتاوانه، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌ركوت و ده‌ستدرێژیكردنی قه‌واره‌ی ئیسرائیل له دژی گه‌لی فه‌له‌ستین پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
هاوكات داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌په‌له سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنێت و پاراستنی هاووڵاتییانی كه‌رته‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و خه‌بات و تێكۆشانی له‌پێناو ئازادی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربڕیوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سوپای ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر سه‌رتاسه‌ری كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر حه‌ماس، دوای ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان بۆ ئازادكردنی بارمته ڕفێندراوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 به بنبه‌ست گه‌یشتن.
به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی زنجیره هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كه‌رتی غه‌ززه زیاتر له 413 كه‌س كوژراون و زیاتر له هه‌زار كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
PM:05:38:18/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت