كۆشكی سپی: حه‌ماس به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی بارمته‌كان، جه‌نگی هه‌ڵبژارد
وێستگه‌نیوز، AFP-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان، جه‌نگی هه‌ڵبژارد.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیسرائیل هێرشی توندی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردووه و به‌ڵێنی داوه له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كرێن.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "حه‌ماس ده‌یتوانی بارمته‌كان ئازاد بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، به‌ڵام له‌بری ئه‌و كاره‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌نگی هه‌ڵبژارد".
PM:04:49:18/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت