بنه‌ماڵه‌ی خالیدی خوله سور ده‌رباره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی نێو كافێكه‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات
شێخ شاهۆ شێخ خالید سه‌رۆكی قه‌بیله‌ی غه‌واره
وێستگه‌نیوز-
بنه‌ماڵه‌ی خالیدی خوله سور ده‌رباره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی نێو كافێكه‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی پلان بۆ دانراو نه‌بووه و پێشینه‌ی نه‌بووه، ده‌شڵێ: "یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ی ڕوویداوه لای یاسایه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له یاسا ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شێخ شاهۆ شێخ خالید وه‌ك سه‌رۆكی قه‌بیله‌ی غه‌واره روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی نێو كافێكه‌ی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له ڕۆژانی ڕابردوو شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی برایه‌كی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر زۆر بووه‌ته جێی باس‌وخواس و به زۆر شێوه قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، بۆیه پێم خۆش بوو ئه‌م ڕوونكردنه‌وه به ڕای گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بده‌م".
شێخ شاهۆ شێخ خالید ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی پلان بۆ دانراو نه‌بووه و پێشینه‌ی نه‌بووه، نه من و نه هیچ كه‌سێكی تر له براكانم و خانه‌واده‌كه‌م ئاگاداری نه‌بووین، به‌ڵكو هه‌ڵچوونێكی كتوپڕی نێوان دوو كه‌س بووه".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌شی ڕوویداوه به‌هێنده‌ی ئه‌وه گه‌وره نییه كه سۆشیال میدیای ئامانجدار گه‌وره‌ی كردووه و هه‌رزوو نزیكبووینه‌وه له چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وداوه كه "له هه‌ندێك په‌یج و میدیا به‌داخه‌وه وا خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌مه‌به‌ست و بۆ تێكدانی ئارامیی شاری سلێمانی بووه. جگه له‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و لێكدانه‌وانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بیریان ده‌هێنمه‌وه كه من هه‌میشه یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی داوای پارێزگاریی ئه‌من و ئاسایشی ئه‌م شاره‌م كردووه".
سه‌رۆك هۆزی غه‌واره باس له‌وه ده‌كات كه "ئێمه نفوز و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و ژیانمان له‌م شاره و سنووره‌كه‌یه‌تی، چۆن ده‌كرێ و ده‌گونجێت دژایه‌تی بكه‌ین! به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌س له خۆمان بۆ ئه‌م شاره به دڵسۆزتر نازانین".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌رچه‌نده له‌م جۆره شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌یانه ڕۆژانه له شاره‌كانی كوردستان ڕووده‌دات، به‌ڵام هیچیان به‌قه‌د كێشه‌یه‌كی بچووكی ئێمه گه‌وره ناكرێت و ئێستا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ی ڕوویداوه لای یاسایه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له یاسا ده‌كه‌ین".
PM:03:48:18/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت