شاندی دەم پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) جارێکی دیکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کۆ دەبێتەوە.
شاندی دەم پارتی کە لە تولای هاتیمئۆغوڵلاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی پارتەکە پێک هاتووە، کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی 3ـی 2025، لەگەڵ پارتی ڕەنجدەران کۆدەبێتەوە. دواتر کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ، سەردانی بارەگای پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەکات.
کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و وا بڕیارە شاندەکەی دەم پارتی، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، 12ـی مانگ، لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا (TİP) لە پەرلەمان کۆببێتەوە.
دواتر و لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، شاندەکە سەردانی بارەگای گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەکات و لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبێتەوە.
AM:09:45:10/03/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت