ته‌یف سامی جه‌خت له خێرا ناردنی زانیاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ ته‌وتین
وێستگه‌نیوز-
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق وه‌ڵامی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی دایه‌وه و ده‌ڵێت: "مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2024 راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه".
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق به‌نووسراوی ژماره 5861 له 4ی ئاداری 2025دا وه‌ڵامی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتووی سلێمانی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان دایه‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه كه سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچه‌ی مانگی شوبات و مانگه‌كانی دواتر، ته‌ئكید له‌سه‌ر خێرا ناردنی زانیاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ ته‌وتین به‌پێی ڕێكاره‌كانی كه له‌بڕیاری دادگای فیدراڵی هاتووه.
هاوكات ته‌یف سامانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2024 راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه.
سۆران عومه‌ر له‌وباره‌وه ده‌ڵێت كه "ئه‌مه له‌وه‌ڵامی داواكاری مامۆستایانی مانگرتووه له سلێمانی كه له 3/2/2025 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان كرد، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داواكه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی كردووه".
ئه‌مه‌ش نووسراوه‌كه‌یه:
PM:02:48:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت