نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامن له نزمبوونه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له‌خوار 70 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی ئاداری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 69 دۆلار و 55 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 69 دۆلار و 72 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 66 دۆلار و 40 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 66 دۆلار و 77 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 908 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:13:07/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت