ئەپیکۆر: ئامادەین هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەینەوە و چاوەڕێی رێککەوتنی نوێین
وێستگەنیوز-
نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام چاوەڕێی رێککەوتنی نوێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئاداری 2025، نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" رایگەیاند، " نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە بۆری عێراق - تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ئەندامانی کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر مەرجەکانی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خستەڕوو".
ئەپیکۆر ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستمان بە کۆبوونەوەی زیاترە بۆ رێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هەروەها یەکێک لە مەرجەکانمان دڵنیابوونە لە پێدانی پارەی رابردوو و داهاتووی هەرناردەی نەوت لەلایەن حکومەتەوە و پاراستنی گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنان و مەرجە بازرگانییەکان و ئابووری".
هەروەها مایڵز کارگینز، وتەبێژی ئەپیکۆر رایگەیاند، "کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن لەگەڵ هەموو هاوبەشەکان کۆببنەوە و تەواوی ئەو رێککەوتنانەی پێویستن بۆ هەناردەی نەوت بیگەیەننە ئەنجام".
PM:11:22:06/03/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت