کۆریای باشوور: تا دڵنیابوونەوە لە دروست بەکارهێنانی داتای بەرکاربەران؛ دابەزاندنی چات بۆتی دیپسیک بلۆک دەکرێت
وێستگەنیوز_رۆیتەرز
ئەمرۆ دووشەممە 17ـی 2ـی 2025، بەرپرسانی کۆریای باشوور دابەزاندنی چات بۆتی 'دیپسیک'ـی چینییان بلۆک کرد، تاوەکو ئەو کاتەی لێکۆڵینەوە دەکەن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ داتاکانی بەکاربەران دەکات.
چۆی جانگ هیوک، جێگری سەرۆکی کۆمیۆسیۆنی پاراستنی زانیاریی تاکەکەسیی کۆریای باشوور رایگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە دیپسیک دەکەین لەوەی چۆن داتا تاکەکەسییەکانی بەکاربەران شیدەکاتەوە و کۆی دەکاتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت لەوە دڵنیاببنەوە شێوازی کارکردنی دیپسیک هاوتەریبە لەگەڵ یاسا و رێساکانی وڵاتەکەی."
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، چات بۆتی دیپسیک، بە تێچوویەکی کەم دروستکراوە و رکابەری لەگەڵ چات بۆتە ئەمریکییەکانی وەک چات جی پی تی دەکات، کاریگەریی گەورەی لەسەر بازاڕەکانی جیهان داناوە.
لەکاتی راگەیاندنی دیپسیک، بەهای پشکی کۆمپانیا تەکنۆلۆجییەکانی ئەمریکا زیاتر لە یەک تریلیۆن زیانی بەخۆیەوە بینی.
AM:11:19:17/02/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت