نازدار نوێترین گۆرانی خۆی بە ناونیشانی سەردان بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_راژان رزگار

نازدار جەزیری، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی خۆی بە ناونیشانی سەردان بڵاوکردەوە و دەڵیت، "ئەم بەرهەمە پێسکەشە بە گیانی پاکی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا، محەممەدی ماملێ."

پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی بەرهەمە نوێیەکەی خۆی، نازدار جەزیری، هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە و رایگەیاند، "ئەم بەرهەمە پێشکەشە بە گیانی پاکی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا محەممەدی ماملێ و هەموو گوێگرانی هونەری ڕەسەنی کوردی."

راشیگەیاند، "بەرهەمەکانی هونەمەندی نەمر مامۆستا ماملێ لای من تایبەتن، هیوادارم بەرهەمی "سەردان" جێگای خۆی لە دڵی هەواداران و گوێگرانی ئازیزدا بکاتەوە. سوپاس و پێزانین بۆ بنەماڵەی هونەرمەندی نەمر مامۆستا محەممەدی ماملێ."

هاوکات، ئەم بەرهەمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن میرزا ئیزەدپەنا و ساسان سەمەدی کاری موزیکی بۆ ئەنجامدراوە،هونەرمەند ڕابین هاوسەری خانمە هونەرمەند نازدار بەڕێوەبەری پڕۆژەکەیە، وەزیر خالید بەرهەمهێنەرە و سەرجەم ئامادەکاری و بەرهەمهێنانی بۆ کارەکە کردووە، ئەم بەرهەمە لەلایەن هاوبەش محەممەد بەشێوەی مۆشن گرافیک کاری بۆ کراوە، ڕەهێڵ شۆڕش لە باشووری کوردستان وێنەکانی هونەرمەند نازدار ی گرتووە، کە بەرهەمی نازدار پڕۆدەکشنە، لەسەر سەرجەم پلاتفۆرموکان و یوتوب کەناڵی فەرمیی نازدار بڵاو کراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرهەمی سەردان، دەبێتە یەکەمین بەرهەمی فەرمی هونەرمەند نازدار لە ساڵی 2025دا، بەرهەمەکە پێک هاتووە لە سێ گۆرانی تایبەت لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی نەمری گەورەی کورد مامۆستا محەممەدی ماملێ، هەریەکە لە گۆرانییەکانی "گوڵەکەم، چۆن لەسەفەر بووی؟!، وەرە سەر نەخۆشی دڵان".


PM:03:25:16/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو