رەسوڵ گەوهەری: نیگارکێشان و تابلۆکانم لە لەدەستدانی چاوێکم گرنگترە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
هەرچەندە زۆرجار نەخۆشیی پێشهاتەکان وادەکات مرۆڤ لە
پراکتیزەکردنی ژیانی ڕۆژانەی کێشەی بۆ دروست ببێت، بەڵام هونەرمەند ڕەسوڵ گەوهەری،
بەشێوەیەکی بێوێنە و بە خۆشەویستییەوە تابلۆکانی دەکێشێت.
ڕەسوڵ گەوهەری، کە هونەرمەندێکی شێوەکاری شاریو هەولێرە،
دوای بەشداریکردنی لە شەڕی دژ بە داعش برینداربووە و چاوی چەپی لەدەستداوە، هاوکات
دەستی چەپیشی لەکارکردن وەستاوە، بەڵام ئەوە نەبوەتە هۆی ئەوەی وێنە نەکێشێت و بەو
دۆخەیەوە تەحەدای داعش و ژیان دەکات.
لەم بارەیەشەوە، ڕەسوڵ گەوهەری دەڵێت، "مەبەستم بووە
ئەوە بە خەڵکیی رابگەیەنم کە من لە نەخۆشیی و لەکارکەوتنی ئەندامەکانی جەستەیبەهێزترم
و نیگارکێشان و تابلۆکانم لە لەدەستدانی چاوێکم گرنگترە."
PM:01:34:04/02/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت