ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌ردانی توركیا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناخی راگوزه‌ر به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته توركیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته چه‌ندین پرس تاووتوێ بكات.
به‌وته‌ی فه‌خره‌دین ئاڵتون، سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه "له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا، ئه‌حمه‌د شه‌رع به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته ئه‌نقه‌ره.
فه‌خره‌دین ئاڵتون ده‌ڵێت: "له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا، سه‌رۆكانی هه‌ردوو وڵات دوا پێشهاته‌كانی سوریا له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه تاووتوێ ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری، سه‌قامگیریی و ئاسایشی سوریا".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا، له دیداری ئه‌ردۆغان و شه‌رع، جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانییه‌كانی توركیا بۆ حكومه‌تی ڕاگوزه‌ر و گه‌لی سوریا ده‌كرێته‌وه.
ده‌شڵێت، "ئێمه پێمان وایه، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سوریا كه دوای ئه‌وه‌ی سوریا ئازادیی به‌ده‌ستهێنا، به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و شاندی یاوه‌ری به‌هێزتر ده‌بێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناخی راگوزه‌ر یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدا و سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
AM:08:16:04/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت