ئاگر له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیاكانی لوبنان رایانگه‌یاند كه ئاگر له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فیق حه‌ریری له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كه‌وته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له سۆشیال میدیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه دووكه‌ڵ له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فیق حه‌ریری به‌رزده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئاگره‌كه له به‌شی گه‌شتكردن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فیق حه‌ریری كه‌وتووه‌ته‌وه.
میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی توانیویانه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه تا ئێستا هۆكاره‌كانی ئاگره‌كه نه‌زانراوه.
PM:05:19:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت