عێراق ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی شوبات كرد
وێستگه‌نیوز-
بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند كه له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كات، سه‌رجه‌م خانه‌نشینانیش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌كانیانه‌وه موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی شوباتی 2024، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیه‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بۆ مانگی شوباتی 2025 ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی به كورته‌نامه ئاگادارده‌كرێنه‌وه، ده‌توانن له هه‌ر كوێیه‌ك بن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2024 و كانوونی دووه‌می 2025یان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك به‌فه‌رمی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو مانگی رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دیاری نه‌كراوه.
ساڵی پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:05:04:02/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت