ئێران موشەکی بالیستی ئیعتیماد'ی نمایشکرد


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکشەممە 2ـی 2ـی 2025، وەزارەتی بەرگریی ئێران پەردەی لەسەر مووشەکێکی نوێی بالیستی بە ناوی "ئیعتماد" لادا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆجیای بۆشایی ئاسمان، مووشەکی بالیستی "ئیعتماد"ـی وەک نوێترین مووشەکی هێرشبەر نمایشکرد، کە توانای هەیە لە دووری هەزار و 700 کیلۆمەتر ئامانجی خۆی بپێکێت.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران مەسعوود پزیشکیان، لە میانی بەشداربوون لە ڕێوەڕەسمەکەدا رایگەیاند: پەرەپێدانی توانای بەرگری و سیستەمی ئاسمانی، بۆ جەنگ و هێرشکردنی سەر هیچ شوێنێک نییە، بەڵکو بۆ بەرگریی لە وڵاتە، بۆ ئەوەی هیچ وڵاتێک بوێری ئەوەی نەبێت بیر لە بەزاندنی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێد دەخوازم ئەو پێشکەوتن و سەرکەوتنەی لە بواری بەرگریی وڵاتەکەمان هاتووەتە دی، لە کەرتەکانی دیکەش وەک کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، هونەری و بوارەکانی تر بگرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت: درێژیی مووشەکەکە 16 مەترە و تیرەکەی یەک مەتر و 25 سانتیمەترە، هۆشمەندیی موشەکەکە لەوەدایە تاوەکو پێکاندنی مەبەست دەتوانرێت کۆنترۆڵی ئاراستەکەی بکرێت.


PM:12:24:02/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت