شازادەی بەریتانیا یاسا شاهانەییەکان دەشکێنێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
ماڵپەڕی کۆسمۆپۆڵیتن لە
بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاند، "شازادە کەیت مێدلتۆن هاوسەری شازادەی
وێڵز میراتگری تەختی بریتانیا، لە دوایین دەرکەوتنیدا سەردانی یەکێک لە گوندەکانی
وێڵز دەکات، کاتێک
لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بە ناوی "لیلی رۆز" هاوار دەکات دەڵێت، "سڵاو شازادە" لەو
کاتەشدا کەیت بازێک هەڵدەدات بۆ ئەوەی بچێتە لای منداڵەکە و گفتوگۆی لەگەڵدا بکات
کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی خێزانی شاهانەیە."
ئاماژەی بەوەشداوە،
"لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان لیلی دەڵێت"تۆ شازادەی
"کەیت مێدلتۆن لە وەڵامدا دەڵێت "بەڵێ"، دواتریش منداڵەکە یارییەکی
خۆی پێدەدات کە مۆزێکە لە پلاستیک دروستکراوە، لە کۆتاییشدا کاتێک کەیت ماڵئاوایی
دەکات یارییەکەی دەداتەوە، منداڵەکەش پارچە مۆزەکە دەخاتە سەر زەوی بۆ ئەمەش
شازادە ناچار دەبێت خۆی بچەمێنێتەوە هەڵی بگرێتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە
ڤیدیۆییە خەڵکی شازادە بە کەسێکی شیرین و خۆشەویست پێناسە دەکەن."
ئاماژەی بەوەشداوە،
"کەیت مێدلتۆن، لە درێژەی سەردانەکەیدا، سەردانی
کارگەیەکی دروستکردنی گۆرەوی کردووە لە ناوچەکەدا، هەروەها سەردانی نەخۆشخانەیەکی
منداڵانی کردووە.
ئەوەش لە
کاتێکدا، شازادەکەیت دوای
تووشبوونی بە
نەخۆشی شێرپەنجە و دوایماوەیەکی زۆر لە وەرگرتنی چارەسەر لە پارچە ڤیدیۆییەکدا ڕایگەیاند کە چارەسەری
کیمیایی وەستاندووە بەرەو چاکبوونەوە دەچێت، لە گرتەکەشدا دەڵێت"بۆ هەموو
ئەوانەی کە بەردەوامن لە گەشتەکەیان لەگەڵ شێرپەنجە،من لەگەڵتاندا دەمێنمەوە، شان
بە شان، دەست لەناو دەست، لە تاریکییەوە ڕووناکی دەتوانێت بێتە دەرەوە ."
PM:12:10:02/02/2025
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت