لە شاری سلێمانی نیپاڵییەکان بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی لۆسەر ئاهەنگ دەگێڕن


وێستگەنیوز_راژان رزگار

لە شاری سلێمانی رۆژی هەینی، کۆتا رۆژی مانگی تشرینی دووەمی 2025، لە میانەی چالاکییەکی کولتووری و هونەریدا، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی نیپاڵ و بەرپرسانی رێکخراوی کرێکارانی بیانی، جەژنی سەری ساڵی "لۆسەر" بەڕێوەچوو.

لەم بارەیەشەوە حەمە هەژار مەحموود، بەرپرسی رێکخراوی کرێکارانی بیانی لە شاری سلێمانی بە میدیایەکی عێراقی راگەیاند، "ساڵانە بەڕێوەچوونی ئەم ئاهەنگە بۆ نیپاڵییەکان و تایبەت بە جەژنی سەری ساڵی لۆسەر لە شاری سێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکی کولتووری لە نێوان هاوڵاتیانی نیپاڵ و دانیشتوانی شاری سلێمانی، هەر بۆیە ساڵانە لە کەشێکی هونەریدا وەک ئەوەی لە وڵاتی خۆیاندا بن، هەڵدەستین بە سازدانی ئەم ئاهەنگەو یادکردنەوەی جەژنی لۆسەر.

راشیگەیاند، "لە ئاهەنگەکەدا، چالاکییە کولتورییەکانی تایبەت بە کولتووری نیپاڵ بەڕێوەچوو وەک، گۆرانییە فۆلکلۆریەکانی نیپاڵ، نمایشی جلوبەرگی نەریتی خۆیان، ئامادەکردنی ئەو خواردنانەی تایبەتن بە کلتووری نیپاڵ، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە شاری سلێمانی لەگەل پێکەوەیی و قبوڵکردنی گەل و پێکهاتەجیاوازەکاندایە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، جەژنی لۆسەری نیپاڵ، بۆنیەکی نیشتیمانی نیپاڵەو ساڵانە خەڵکی نیپاڵ یادی دەکەنەوە، کە ناسنامەیەکی نەتەوەیی خۆیانە، لەم چوارچێوەیەشدا شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتیکردنی پێکهاتە تاراوگەییەکان سەر باریی دووری لە نیشتیمان و وڵاتی خۆیان هەڵدەستن بە سازدانی ئاهەنگ و چالاکییە کولتووریەکانیان.


PM:12:59:01/02/2025


















ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت