نرخی نه‌وت زیاتر نزمبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له نزمبوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت هاته خوار 77 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی شوباتی 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 76 دۆلار و 76 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 77 دۆلار و 25 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 72 دۆلار و 53 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 73 دۆلار و 32 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 798 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 795 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:22:01/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت