مارەیی هاوسەرگیری ئێزیدییەکان کەمدەکرێتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە هەنگاوێکی نوێیدا، ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدییەکان
رایگەیاند، مارەیی هاوسەرگیری ئیزیدییەکان لە 75مسقاڵەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 40 مسقاڵ.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی کانوونی
دووەمی 2025 میر جەهوور، نوێنەری میری ئێزیدییان بە ماڵپەرێکی عێراقی راگەیاند،
"بڕیاری کەمکردنەوەی مارەیی لە لایەن ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدییەکان لەوە
سەرچاوەدەگرێت کە هەرێمی کوردستان لا قەیرانێکی ئابووری سەختدایە، بە تایبەتی لای
پێکهاتە ئیزیدییەکان."
راشیگەیاند،
"ئامانج
لەم بڕیارە کەمکردنەوەی بارگرانییە داراییەکانە لەسەر ئەو گەنجانەی کە خەریکە هاوسەرگیری
دەکەن و هاندانیان بۆ بنیاتنانی ژیانیان لەبەر ڕۆشنایی ئاستەنگەکانی ئێستا، ئاماژەی
بەوەشکرد، "بڕیارەکە هەموو ئێزیدییەکانی جیهان دەگرێتەوە."
PM:01:53:26/01/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت