ژیان لە غەززە دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز_راژان رزگار
چێشتخانەیەک لە غەززە لەسەر داروپەردووەکان پێشوازی لە میوانەکانی
دەکات، خاوەن چێشتخانەکەش
دەڵێت، "ئەم هەنگاوە لە پێناو دووبارە دەستپێکردنی ژیانێکی ئاساییە لە
غەززە."
ئەمڕۆ شەممە، 25ی
کانوونی دووەمی 2025، عەلا مەسری، خاوەنی چێشتخانەی "شاورمەی زاد" بە ماڵپەڕی جەزیرەی راگەیاند، "دوای نزیکەی 15 مانگ لە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی
غەززە، خەڵک دەیانەوێت دووبارە دەست بە ژیانێکی ئاسایی بکەنەوە ئەمەش لە دوای
ڕاگەیاندنی ئاگربەست."
وتیشی، "چێشتخانەکەم لە ناوەڕاستی شاری خان یونس بە ناوی
"شاورمەی زاد"ە ئەم
هەنگاوەشم لە
پێناو خێزانەکان و دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ئاساییە لە غەززە."
هاوکات یەکێک لە
میوانەکانی ئەم چێشتخانەیەش دەڵێت، "من
هاتوومەتە چێشتخانەکە بۆ ئەوەی ئەو خواردنە سروشتییە بخۆم کە شایەنی من و هەمووانە، دەمانەوێت بگەڕەینەوە بۆ ژیانی پێشوومان."
ئەوەش لە کاتێکداتە، چێشتخانەکە
بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر غەززە بەشێکی زۆری رووخاوە، بەڵام ئەو شوێنەی کە خواردنی
تێدا ئامادە دەکرێت نۆژەنکراوەتەوە، کورسی و مێزیش لەسەر داروپەردووی ئەو
باڵەخانانە دانراوە کە بەهۆی شەڕەوە وێران بووە، خەڵکی ڕوو لە چێشتخانەکە دەکەن و
دادەنیشن و نان دەخۆن.
PM:02:54:25/01/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت