حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پێشتر پێشه‌وا هه‌ورامانی رایگه‌یاندبوو، بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه له شاری هه‌ولێر، وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و وه‌زیرانی كورد له به‌غدا كۆببێته‌وه و پرسی دواكه‌وتنی مووچه تاووتوێ بكه‌ن.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا وتی: "به‌نزیكانه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه".
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه له شاری هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیره كورده‌كان له حكومه‌تی عێراق بانگهێشتكراون.
بڕیاریشه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: تائێستا به‌غدا مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی نه‌ناردووه، به‌پێَچه‌وانه‌وه به‌غدا و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ده‌ڵێن به‌غدا پاره‌كه‌ی ناردووه و حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شی ناكات.
PM:04:38:10/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت