ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی لوبنان دەکات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی 10ـی 1ـی 2025، کۆشکی ئێلیزی ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی زۆر نزیک، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی لوبنان دەکات.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان کرد.
هەروەها لەو پەیوەندییەدا پشتیوانی فەرەنسای بۆ لوبنان و هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار بۆ پێکهێنانی حکومەت و یەکخستنی لوبنان دووپات کردەوە.
کۆشکی ئێلیزی دەڵێت، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان لە داهاتوویەکی زۆر نزیک ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی بەیروت دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆزێف عۆن، فەرماندەی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بووە 14مین سەرۆک کۆماری لوبنان.
AM:09:46:10/01/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت