پێنج ساڵ بەسەر کۆچیدوایی هونەرمەند و شانۆکار ئاسۆ عومەر سوارە تێدەپەڕێت
وێستگەنیوز_راژان رزگار
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆداو
لە تەمەنی 55 ساڵیدا، هونەمەند و شانۆکاری دیاری کورد ئاسۆ عومەر سوارە بە نەخۆشی کۆچیدوایی
کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی
کانوونی یەکەمی 2024، ساڵ رۆژی کۆچیدوایی هونەرمەند و شانۆکار ئاسۆ عومەر سوارەیەو
5 ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچکردنیدا، ئەم هونەرمەندە هەر لە سەرەتاکانی تەمەنیدا خولیای
کاری هونەری هەبووە و لە تەمەنی 15 ساڵیدا ئەو کاتەی خوێندکاری ئامادەیی بووە چۆتە
تیپی هونەری لاوانی سلێمانی و دەستی بە کاری هونەری کردووە.
سوارە، زیاتر لە 30 ساڵ
لە بواری نواندندا کاری کردووە و لەو کاتەوە تا ئێست خاوەن چەندین شاکار و بەرهەمی هونەری و ئەدەبییە و لەچەندین شانۆو درامای تەلەفزیۆنی بەشداریکردووە، دیارترینیان، "درامای
گەردەلول و فیلمی ژانی گەل" بووە کە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕاوە.
بەدەر لە هونەر، خاوەنی
دوو کتێبە،
بەناوی "پێنجوێن
مەملەکەتی گوڵە زەردە" لە
ساڵی 2015 چاپی
کردووە، هەروەها "سلێمانی
و خاکی" کە 830 لاپپێکهاتبوو، بەڵام مەرگ مەودای نەدا کتێبەکەی بە چاپکراوی
ببینێت.
مەرگی لە ناکاوی ئەم
هونەرمەدە، لە کۆمەڵێک بینی بەرهەمە تەواو کراوەکانی بێبەری کرد لەوانە، سیناریۆی
درامای "سنوور"ی پاکنوس کردبوو، ئامادەبوو بۆ
چاپکردن کەدرامایەکی تەلەفزیۆنی بوو،
بەڵام مەرگ رێگەی نەدا بینەری ئەم
بەرهەمەی بێت.
نوێترین و کۆتا بەرهەمیشی
بە ناونیشانی "رەبەن" بوو کە بیرۆکە و
نوسینی لە قۆناغی تەواو
بووندا بوو، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا تەواوی بەرهەمەکانی ببینێت.
دوا جار ئەم هونەرمەندە
لە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە تەمەنی 55 ساڵیدا، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کردوو
بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
PM:01:00:30/12/2024
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت