دەرهێنەرێکی سووری رۆژانی زیندانی سیدنایا دەکاتە زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی
وێستگەنیوز_راژان رزگار
سامر رەزوان، نووسەر و
سیناریۆنووسی سووریی، رۆژانی زیندانی سیدنایای کردۆتە زنجیرەیەکی تەلەفیزۆنی، تێیدا
باس لە چیرۆکە تراژیدیەکانی رۆژانی زیندانەکە دەکات، یەکێک لە ئەکتەرەکانی زنجیرەکەش
دەڵێت، "نوێترین کاری هونەریم زنجیرە تەلەفیزۆنی زیندانی سیدنایا
دەبێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی
کانوونی یەکەمی 2024، ماڵپەڕی ئەلنەهاری عەرەبی، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا
رایگەیاند، "سامر رەزوان، نووسەر و سیناریۆنووسی سووریی، رۆژانی زیندانی سیدنایای
کردۆتە زنجیرەیەکی تەلەفیزۆنی، تێیدا باس لە چیرۆکە تراژیدیەکانی رۆژانی زیندانەکە
دەکات، ئەمەش ئەمەش دوای رووخانی بەشار ئەسەد و ئاشکرابوونی زیندانەکە دێت کە
جیهانی تووشی شۆک کرد و سیدنایایان بە کوشتارگەی مرۆڤەکان لەقەلەم دابوو."
هەر لەم بارەیەشەوە،
جەمال سلێمان، ئەکتەری سووری لە لێدوانێکیدا بۆ "ئی تی بە عەرەبی" کە
ماڵپەڕی ئەلنەهاری عەرەبی بڵاویکردەوە رایگەیاند، "نوێترین کاری هونەریم
زنجیرە تەلەفیزۆنی "زیندانی سیدنایا" دەبێت کە سامر رەزوان کاری نووسین
و دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و بەر لە رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد ماوەی ساڵێکە
سەرقاڵی ئەم بەرهەمە هونەرییەیە."
ئەو هونەرمەندە باسی لەو
ئاڵانگارییانە کرد کە دووچاری پرۆژە هونەرییەکە و هونەرمەند و
ئەکتەرەکان بوویەوە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد و وتی، "کاتێک ئەم سیناریۆیە پێشکەشی هونەرمەدندان
کرا بۆ کارکردن لەسەری، دووچاری حاڵەتێکی دەروونی خراپ
بوونەوە لە ترسی کاردانەوە توندەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، چونکە لە تەواوی دەقەکان،
ڕاستی زیندانی سیدنایا و نهێنییەکانی باسکرابوون، لەگەڵ تاوانەکانی بەشار ئەسەد لە
سەرکوتکردنی شۆڕشی گەلی سوریا لە سەرەتای ساڵی 2011دا."
PM:03:47:22/12/2024
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت