سەوزەیەکی ژەهراوی دەهێنرێتە بازارەکانی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
لە عەلوەی سلێمانی جۆرە بەرهەمێک هێنراوە کە مادەیەکی تێدایە هۆکارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و لەبارچوونی منداڵ و چەندین نەخۆشی دیکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2024 عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمە لە عەلوەی سلێمانی تاقیگەیەکمان هەیە کە سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵە هەر بەرهەمێک بێتە عەلوە لەو تاقیگەیە پشکنینی بۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرهەمی فاسۆڵیای تەڕمان بۆ هات کاتێک پشکنینمان بۆ کرد دەرکەوت نیتراتەکەی دوو هەزارە کە هۆکارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و لەبارچوونی منداڵ و چەندین نەخۆشی دیکە، رێژەی ئاسایی نیترات بۆ هەر بەرهەمێک 30 نیتراتە، بەڵام ئەم بەرهەمە کە هی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە رێژەی نیتراتەکەی دوو هەزارە".
ئەوەشی خستەڕوو، "داوامان لە لیژنەکانی قایمقامییەت کردووە کە هەر دوکانێک ئەو جۆرە فاسۆلیا تەڕە بفرۆشێت سزایەکی تووند بدرێت، چونکە هۆکارە بۆ نەخۆشی، هەروەها داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم کردووە هێنانی ئەم بەرهەمە لە بازگەکان قەدەغەبکرێت".
نیترات مادەیەکی کیمیاییە کە جوتیاران بەکاری دەهێنن بۆ زوو پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان یان جوان هێشتنەوەی بەرهەمەکانیان کە زۆری رێژەی ئەو مادەیە لە بەرهەمە کشتوكاڵییەکان هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخؤشی رێژەی ئاسایی نیترات بۆ هەر بەرهەمێک 30 نیتراتە.
PM:08:08:10/12/2024
ئهم بابهته 3408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت