هەسەدە بەشێک لە شاری دێرەزووری کۆنتڕۆڵ کرد
وێستگەنیوز_
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند، سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی
لایەنگری ئێران لە بەشی رۆژئاوای رووباری فوراتی پارێزگەی دێرەزوور کشاونەتەوە و
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) شوێنیان گرتووەتەوە.
هاوکات، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، گرووپە چەکدارەکان
دەروازەی سنووری نێوان سووریا و ئوردنیان کۆنترۆڵ کرد.
لای خۆیەوە، ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزووری سەر بە هەسەدە دەڵێت:
"بۆ پاراستنی ئەمنیەت و گەلەکەمان، هێزی شەڕڤانمان لە سنووری دێرەزوور و
رۆژئاوای فورات جێگیر کرد."
PM:06:23:06/12/2024
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت