بایکۆتی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

بەپێی نووسراوێک کە بەشێک مامۆستایانی قوتابخانەی ژین لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر واژۆیان کردووە، بڕیاریانداوە لە سبەینێوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەن.


وەک ئاماژەیان پێکردووە، هۆکاری بایکۆتەکە بۆ دابەشنەکردنی مووچە دەگەڕێتەوە و تاوەکو مووچە دابەشنەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

هەروەها دەستەی مامۆستایانی گرێبەستی پشدەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، "وەک نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەی پشدەر، پاڵپشتی تەواوی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران بە گشتی و مامۆستایان بە تایبەتی دەکەین کە دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان کردووە بۆ داواکردنی سەرەتاییترین مافیان کە مووچەیە".

ئاماژە بەوەدەدەن، "لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانمان و پێنەدانی مووچە و شاستە داراییەکانمان بە زووترین کات لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەوا هەڵوێستی توندمان دەبێت و دەست بە بایکۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەین".


PM:10:56:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت