لە سبەینێوە گۆڕانكاری لە پارەدانی چەند مامەڵەیەك دەکرێت
وێستگەنیوز-
لە مامەڵەكانی كارتی زانیاری و رەگەزنامە و باری شارستانیدا هەموو پارەدانێك لە سبەینێوە لە كاشەوە دەبێتە كارتی بانكی.
بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڵاویكردەوە، "بەپێی رێنوێنی رەگەنامەی گشتیی ھەرێمی كوردستان، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین لە سبەینێ یەكشەممە 1ی12ی2024، لەکاتی سەردان کردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ رایی بکرێت و ببن بە خاوەنی کارتی زانیاری پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی (Visa card - Master card) بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە پارێزگای سلێمانی، پارێزگای ھەڵەبجە، ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەھیچ جۆرێک کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت، بەڵکوو تەنیا بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی ئامێری (POS)ەوە دەبێت".
پێشتریش بەرێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر رایگەیاندبوو، "لە رۆژی 1ی کانونی یەکەمی 2024وە رسووماتی مامەڵەكان لە رەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر بەشێوازی پەرەدانی ئەلیكترۆنی دەبێت".
PM:08:30:30/11/2024
ئهم بابهته 3084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت