وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی سەردانی دیمەشق و دووشەممەش سەردانی تورکیا دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا بکات.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، "بڕیارە رۆژی دووشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2024 وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تورکیا بکات".
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیمەشق لەکاتێکدایە، ئەمشەو هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شاری حەلەب، لە دوای هێرشەکە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "وەڵامی ئەو هێرشە دەدەینەوە کە کرایە سەر کونسوڵخانەکەمان لە حەلەب".
PM:08:04:30/11/2024
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت