شێخ جه‌عفه‌ر: ئامانجی یه‌كێتی پێكهێنانی حكومه‌تێكه گۆڕانكاری ریشه‌یی له ژیانی خه‌ڵكدا بهێنێته‌كایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگه‌یاند كه "ئامانجی یه‌كێتی پێكهێنانی حكومه‌تێكه كه گۆڕانكاری ریشه‌یی له ژیانی خه‌ڵكدا بهێنێته‌كایه‌وه و كۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌كانیان بهێنێت و شێوازی حوكمڕانی به‌ره‌و باشتر بگۆڕێت، به جۆرێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت".
شێخ جه‌عفه‌ر ێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەکێتی ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و قوربانیدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه سه‌رباری هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی، ده‌بێت به خوێن به‌رگری لێبكه‌ین و وه‌ك چاومان بیپارێزین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، خوازیاره ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌كان به‌شداربن له پێكهێنانی حكومه‌تدا".
ئه‌م وتانه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیاو ماقوڵ و شێخانی ته‌ریقه‌تی سنووری سلێمانی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ته‌شرینی دووه‌م، له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌ن، به‌ڕێوه‌چوو.
PM:03:45:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت