ماڵپەڕی شەفافییەت: لە 11 مانگى ئەمساڵدا داهاتى نانەوتی سلێمانى 841 ملیار دینار بووە


وێستگەنیوز_

ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە 11 مانگى ئەمساڵدا داهاتى نانەوتیى سلێمانى 841 ملیار دینار بووە و مانگانەش 76 ملیار دینار داهاتى پارێزگاکە و ئیدارە سەربەخۆکانى سنوورەکە بووە.

ئەمڕۆ شەممە، 30ی تشرینی دووەمی 2024، ماڵپەڕی شەفافییەت داتای 11 مانگی داهاتی نانەوتی سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  "داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین لە مانگى تشرینى دووەم 58 ملیار و 624 ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگى تشرینى یەکەم 11 ملیار دینار کەمیکردووە کە 69 ملیار دینار بووە."

هاوکات، داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى 49 ملیار دینارى بە کاش بووە و زیاتر لە هەشت ملیار دینارى بە چەک و 439 ملیۆن دیناری بە مەقاسە بووە.

هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، لە 11 مانگی 2024دا داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین 841 ملیار و 60 ملیۆن دینار بووە، کە تێکڕاى مانگانە دەکاتە 76 ملیار دینار.


PM:02:17:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت