وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دان
وێستگه‌نیوز-
وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوو له هۆشیار زێباری، دڵشاد شه‌هاب و ئومێد سه‌باح، گه‌یشته ده‌باشان و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی و وه‌فدی یه‌كێتی پێشوازییان لێكرا.
وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له قوباد تاڵەبانی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول، ڕێواس فایەق و ڕزگاری حاجی حەمە و سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی و له‌ئێستادا هه‌ردوو وه‌فد له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه له رۆژانی رابردوو وه‌فدی هه‌ردوو لا به‌جیا سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تریان كرد چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به جۆرێكن، پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌توانن (50+1) پێكبهێنن، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كدا حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پارتی بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی كابینه‌ی ده‌یه‌م، ده‌یه‌وێت لایه‌نی سێیه‌م به‌شداری پێبكات تا هاوشێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مانه‌وه و به‌رده‌وامیی حكومه‌ت گره‌نتی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، پارتی دیموكراتی كوردستان به ئامانجی سازش پێكردنی یه‌كێتی تاوتوێی چه‌ند سیناریۆیه‌كی جیاوازی كردووه كه به‌هێزتریان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆیی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌مه.
پارتی ده‌یه‌وێت، له ئه‌گه‌ری پێداگیری زۆری یه‌كێتی هاوشێوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌ره‌تا به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنێت و دواتر پۆسته‌كانی یه‌كێتی به به‌تاڵی جێبهێڵێت تا دواتر حزبه‌كه به ناچاری پێیان ڕازی بێت و پڕییان بكاته‌وه.
وێستگه‌نیوز ده‌زانێت، په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان درێژكراوه‌ی هه‌مان هه‌وڵی پارتییه و ده‌وێت له ڕێگه‌ی به‌شداری پێكردنی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه سه‌نگی یه‌كێتی له حكومه‌ت كه‌م بكاته‌وه.
PM:02:13:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت