میدیاکانی پارتی بەفەیک نیوز پێشوازی لەکۆبونەوەی پارتی و یەکێتی دەکەن


وێستگەنیوز_

لە میانەی بەدواداچوونێکدا، لەبارەی ڕفاندنی دوو مامۆستای ئاینی سەر بە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، وێستگەنیوز ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و بە ساختە ناوی دەبات.

ئەمڕۆ شەممە، 30ی تشرینی دووەمی 2024، بەشێک لە میدیاکانی پارتی دیمیوکراتی کوردستان دەنگۆی ڕفاندنی مامۆستا مەلا تاهیر کەڵەباشی بە وێنەی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مامۆستایەکی ئاینی دیار و ناودار لە لایەن هێزێکی 50 کەسییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا."

هۆکاری ڕفاندنەکەیان بۆ بەشێک لە فەتواو وتارەکانی دەگەڕێننەوە و دەڵێن، "بەهۆی وتارە توندەکانی دژی دەسەڵاتدارانی سلێمانی بۆ بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان ڕفێندراوە."

لەو بارەیەشەوە وێستگەنیوز لە بەدواداچونێکیدا ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و بە ساختە ناوی دەبات، "مامۆستا مەلا تاهیر کەڵەباشی لە ماڵەکەی خۆیدایەو نەفڕێندراوە، بە پێچەوانەشەوە هیچ ڕوداوێکی لەم شێوەیە ڕووی نەداوە."

هاوکات وێستگەنیوز، "وێنەیەکی مامۆستا مالا تاهیر کەڵەباشی دەستکەوتووە و لە ئێستادا لە ماڵەکەی خۆیدا سەرگەرمی کارکردنە."

جگە لەوەش، لە بڵاوکراوەکەدا، وێنەیەکی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکییان بەکارهێناوە، هەر بۆیە وێستگەنیوز ئەوەشی ڕەتکردەوە، جگە لە مامۆستا مەلا تاهیر کەلەباشی، مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکیش نەفڕێندراوەو هیچ ڕووداوێکی لەم شێوەیە ڕووینەداوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بەوێستگەنیوز ڕایگەیاند، "میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەواڵی ساختەو درۆ پێشوازی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت و کۆبونەوەی پارتیویەکێتیدەکات، کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، وه‌فدێکی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ده‌باشان له‌ سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت و یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانكۆببنەوە."


PM:01:46:30/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت