بافڵ تاڵەبانی لە بەرلینەوە جەخت لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان دەکاتەوە
وێستگەنیوز_
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە بەرلین لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبۆوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا
کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، بافڵ جەلال
تاڵەبانی باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ تۆبیاس
لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا و تیمەکەی کرد.
هەروەها جەختیان لە هاوبەشییە بازرگانییەکانی داهاتوو و
رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان کردەوە.
PM:01:22:30/11/2024
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت