دوای كشانه‌وه‌ی سوپای سوریا، هه‌سه‌ده چووه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی حه‌له‌ب
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سوریا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" چووه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری حه‌له‌ب و فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌بی نێوده‌وڵه‌تی كۆنترۆڵ كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سوریا و فیرقه‌ی چواره‌م، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده سنووری ده‌سه‌ڵاتیان فراوان كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینی نێوان شه‌هبا و حه‌له‌ب و بازگه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌دا گرت و شه‌ڕڤانه‌كانی خۆیان تێدا جێگیر كرد.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی پێشهاته ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌یان خێزان له شارۆچه‌كه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت و ناوچه‌كانی باكووری حه‌له‌ب ئاواره‌بوون و روویان كرده گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود.
ئاشكراشیكرد كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم به‌ره‌و مه‌سكه‌نه له لادێكانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده پێشڕه‌وییان كرد به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌ل حافر و ته‌ل عران و ته‌ل حاسڵ و ژماره‌یه‌ك گوندی لادێكانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
روانگه‌ی سوری راشیگه‌یاند كه هێزه كوردییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌بی نێوده‌وڵه‌تی و شارۆچكه‌كانی نبل و زه‌هرا و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری حه‌له‌ب بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی سه‌دا 75ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره سورییه‌كانی نزیك له توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (جه‌بهه‌تولنوسره‌ی پێشوو).
دوای ئه‌وه‌ش دێت كه دوێنێ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.
PM:12:49:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت