ده‌سته‌ی‌ ته‌حریر شام كۆنترۆڵكردنی‌ سه‌دا 75ی‌ حه‌له‌بی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024 گروپه‌ چه‌كداره‌ سورییه‌كانی‌ نزیك له‌ توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی دسته‌ی‌ ته‌حریر شام (جه‌بهه‌تولنوسره‌ی‌ پێشوو) كۆنتڕۆڵكردنی سه‌دا 75ی گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌له‌بیان راگه‌یاند.

گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سوریا ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ حه‌له‌ب له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێت كه‌ به‌ "حكومه‌تی رزگاری ناسراوه‌"، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌رپه‌رشتیاری جه‌بهه‌تولنوسره‌-یه‌ كه‌ ئیدلب و لادێكانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.

تا ئێستاش گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناو شاری حه‌له‌ب به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رچاو، پێشڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیان به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای‌ شاره‌كاندا سه‌پاند، به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات پێشڕه‌وییان كرد، له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ رووبه‌ڕووی‌ پێكدادانی پچڕپچڕ بوونه‌وه‌.

هاوكات گرووپه‌ چه‌كداره‌كان قه‌ڵای حه‌له‌بی نێوده‌وڵه‌تی-یان كۆنترۆڵ‌ كرد و فڕۆكه‌خانه‌ی‌ حه‌له‌بی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داخرا و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیش راگیران.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ، ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌ له‌ 27ی‌ مانگ له‌ لادێكانی ئیدلب و حه‌له‌ب ده‌ستی‌ پێكرد و ماوه‌ی‌ چوار رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٠١ كه‌س.


بۆ بینینی‌ ڤیدیۆی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ قه‌ڵای‌ حه‌له‌ب كلیك لێره‌ بكه‌:


AM:10:49:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت