كاروان یاروه‌یس: ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی كه‌وتنی موسڵ ده‌چێ
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی كه‌وتنی موسڵ ده‌چێ و پێویسته غافڵ نه‌بین، ده‌شڵێت: "هه‌میشه له یاری نێوان زڵهێزه‌كاندا كورد بووه به‌ژێر پێوه".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "پرشكی ئاگره‌كه‌ی حه‌له‌ب!"، رایگه‌یاند كه "دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان لوبنان و ئیسرائیل، یه‌كسه‌ر په‌لاماری گروپه چه‌كداره توندره‌وه‌كان بۆ حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌سته‌ڵاتی رژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستی پێكرد".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و كه‌وتنی موسڵ ئه‌چێ، (ئێران، روسیا) و سوپای ئه‌سه‌د به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی گروپه چه‌كداره توندره‌وه‌كان ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هێشتا روون نییه، كورد له باشور و رۆژئاوا به‌ریه‌ككه‌وتنی چۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیدارانه‌دا. به‌ڵام پێویسته غافڵ نه‌بین و په‌ند له سه‌رهه‌ڵدانی داعش و كه‌وتنی كتوپڕی موسڵ وه‌ربگرین، سنوره‌كانمان تۆكمه‌تر بكه‌ین و له‌رووی زانیاریشه‌وه وردتر چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێران و روسیا به‌هه‌موو هێزیانه‌وه رێگه‌ناده‌ن سوریا به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێ، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د لاوازتر بێ ره‌نگه زه‌مینه‌ی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاڤا ئاسانتر بێت، به‌ڵام گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان سه‌ركه‌ون و دواتر خۆیان رێكبخه‌نه‌وه بۆ په‌لاماردانی ڕۆژئاڤا ئه‌مه قسه‌ی تر هه‌ڵده‌گرێی،".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به‌دڵنیاییه‌وه گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ناتوانن به‌رامبه‌ربه ئێراده‌ی به‌هێزی كورد خۆیان رابگرن، چونكه پێشتر ئه‌مه‌یان تاقیكردۆته‌وه!"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وه‌ی رووده‌دات، له شه‌ڕگه‌كاندا گروپه چه‌كداره‌كان و سوپای سوریان رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له پشته‌وه به ده‌سكی هه‌واڵگیری ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات جوڵه به‌دۆخه‌كه ده‌كرێ".
ده‌شڵێت: "یه‌زدانی مه‌زن كورد‌و كوردستان بپارێزێ، هه‌قمانه نیگه‌ران بین چونكه هه‌میشه له یاری نێوان زڵهێزه‌كاندا بووین به‌ژێر پێیه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ماوین و خۆراگربووین، ئه‌گه‌ریشه ئه‌م گۆڕانكاریانه به‌سودی كوردا بشكێته‌وه".
AM:08:46:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت