هه‌سه‌ده‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی‌ سه‌ر شاری‌ حه‌له‌ب هاته‌ ده‌نگ


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌سه‌ر هێرشی‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ نزیك له‌ توركیا بۆسه‌ر شاری‌ حه‌له‌بی سوریا هاته‌ ده‌نگ و رایگیاند كه‌ "به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین".


فه‌رهاد شامی وته‌بێژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ لێدوانێكدا وتی‌: "به‌وردی چاودێری دوایین پێشهاته‌كان و ھێرشه‌كانی سه‌ر شاری حه‌له‌ب ده‌كه‌ین".

وتیشی‌: "ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ پشت ئه‌م ھێرشانه‌وه‌یه‌ و هێزه‌كانمان به‌پێی پێشهاته‌كان ده‌جوڵێن و ھێزه‌كانمان بۆ ھه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان".

وته‌بێژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند كه‌ "کاری لەپێشینەی ئێمە پارێزگاریکردنە لە گەل و ناوچەکەمان، بۆیە ئەگەر دۆخەکە بخوازێت دەستوەردان دەکەین".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له‌ توركیا كه‌ دیارترینیان ده‌سته‌ی‌ ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له‌ دژی‌ هێزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 48 كاتژمێر كه‌ سه‌دان كوژراو و برینداری له‌ هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌، چوونه‌ ناو شاری حه‌له‌ب  و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.


PM:09:50:29/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت