سبه‌ینێ‌ قۆناغی كۆتایی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پلاندانانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی رۆژی شه‌مه‌ رێكه‌وتی 2024/11/30  قۆناغی كۆتایی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.

وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌م پرۆسمیه‌ش بۆماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ تیایدا بژمێره‌كانمان سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم كوردستان بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی فۆڕمی پرسیارنامه‌ی خێزانه‌كان بۆ ئه‌و (77) پرسیاره‌ی كه‌ له‌ پرسیارنامه‌ی باری دیموگرافی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و په‌روه‌رده‌ی و ته‌ندروستی و كارو بێكاری و نیشته‌جێبوون و كۆچ و هۆیه‌كانی گۆڕینی شوێنی نیشته‌جێبوون وزانیاری كارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراك رۆژی له‌دایك بوون ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مردوون له‌نێو خێزاندا".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاوو كاره‌باو ئاوه‌ڕوه‌و كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و بوونی پێویستیه‌كانی ناو ماڵ پرسیار له‌ته‌واوی خێزانه‌كان ده‌كرێت جا شارنشین بن یاخود گوندنشین".

وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان داوا له‌ سه‌رجه‌م خێزانه‌كان ده‌كات كه‌ "هاوشێویه‌ی قۆناغه‌كانی پێشوو هاوكاری بژمێره‌كانمان بن پێویسته‌ بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان كه‌سێكی به‌ر پرسی خێزانه‌كه‌ له‌ ماڵ بێت بۆ وڵامدانه‌وه‌ی كه‌ له‌كۆتایدا ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تكردنێكی باشتر بۆ هه‌موان و هیوادارین هه‌موان هاوكاری تیمه‌كانمان بن له‌ پێناو سه‌ر خستنی دوا قۆناغی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "سه‌باره‌ت به‌ هاوڵاتیانمان، له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغی دووه‌م گه‌ڕابوونه‌وه‌ زێدی خۆیان پێویست ده‌كات بۆ قۆناغی كۆتایش یه‌ك كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری بژمێره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌فه‌وتێت و ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دروست كۆتایی پێ بێت".



PM:09:34:29/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت