ئێران: ئیسرائیل و ئه‌مریكا له پشت هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریان
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئیسرائیل و ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له‌پشت هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریاوه‌ن كه له دوو رۆژی رابردوودا هێرشیان كرده‌سه‌ر شاری حه‌له‌ب و ئه‌مڕۆ چوونه شاره‌كه‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كۆنترۆڵ كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.
میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه عه‌راقچی هێرشه‌كانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریای ئیدانه كرد و به "پلانێكی ئه‌مریكی-زایۆنیستی دوای شكستی رژێمی زایۆنی له لوبنان و فه‌له‌ستین" وه‌سف كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه عه‌راقچی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا سورییهكهیدا پشتیوانی تارانی بۆ حكومه‌تی سوریا پشتڕاست كرده‌وه.
دوای دوو رۆژی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له‌نێویاندا هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام چوونه ناو شاری حه‌له‌بی سوریا كه گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته‌یه له رووی دانیشتوانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه‌دا گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌وه رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانیان له به‌ره جیاوازه‌كانی باشوور و رۆژئاوا و باكوور له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی ئهلڕاشیدین و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له ده‌روازه‌ی رۆژئاوا و باشووری شاری حه‌له‌ب”.
PM:06:06:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت