قوباد تاڵەبانی بۆ دەزگا ئەمنییەکان: بە توندترین شێوە رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی خەڵک


وێستگەنیوز_

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری؛ و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کۆبووەوە .

بە گوێرەی راگەیەندراوێک، لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان دەزگا هەواڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێم.

ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا روونکردنەوەی وردیان پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیران کرد." 

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "قوباد تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک و ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کردووە لەپای رۆڵ و ماندوبوون و قوربانیدان شەونخونیان بۆ شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆرستان و دەستەبەرکردنی ئارامیی و رایگەیاند لەبەرامبەر  ئاسایشی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەروماڵی خەڵک دەبێت دەزگا ئەمنییەکانمان چاوپۆشی لە سەرپێچیکاران و پێشێلکارانی یاسا نەکەن و هەر تۆمەتبارێک دادگا داوای دەکات راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بکەن و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی خەڵک."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تری ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە و "جەخت لەبەردەوامی هەوڵەکان  و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عیراق کرایەوە بۆ سەرخستنی باشتری پرۆسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا."


PM:01:42:29/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت