سوودانی: یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێشەی بۆ دروستکردوین


وێستگەنیوز_

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیی دەڵێت "یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێشەی بۆ دروستکردوین".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئێستادا بە سەردانێک لە وڵاتی ئیسپانیایە، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەلمۆندۆ" ڕایگەیاند، "گەلی عێراق بۆ بینینی یاریی تۆپی پێ بە پەرۆشن، بەڵام یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێشەی بۆ دروستکردوین".

وەك ڕۆژنامە ئیسپانیەکە بڵاویکردۆتەوە، سوودانی بە پێکەنینەوە قسەکەی کردووە و مەبەستی لەو ئاژاوە و پێکدادانانە بووە کە دوای یارییەکانی ئەو دوو یانەیە لە عێراق دروستدەبن.

بەوتەی سوودانی، ڕێککەوتن لەنێوان عێراق و ئیسپانیادا هەیە بۆ ئەوەی ڕاهێنانی وەرزشی بە یانە و وەرزشوانەکانی عێراق بکات.


PM:02:58:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت