سەرۆکی ئەمریکا لە فشارێکیدا بۆ ناتانیاهۆ داوای ئاگربەستی نیمچەیی لە غەززە دەکات
وێستگەنویز_
بە گوێرەی ڕاگەیاندنێک
لە میدیاکانی ئەمریکا، جۆ بایدن لە فشارێکیدا بۆ ناتانیاهۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن و
ئازادکردنی بارمەتەکان داوای ئاگربەستی نیمچەیی لە غەززە دەکات.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنێک لە
میدیاکانی ئەمریکا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بۆ ناتانیاهۆ،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئازادکردنی بارمتەکان داوای ئاگربەستی
نیمچەیی لە غەززە دەکات.
بە پێی بڵاوکراوە
میدیاییەکانی ئەمریکاو زانیارییەکانیان، تا ئێستا 101 بەرمتە لە غەززە لە لایەن
حەمەساوە دەستگیرکراون و لەم ژمارەیەشدا 7 هاوڵاتی ئەمریکی تێدایە، ئیسرائیلیش
دەڵێت، "بە نزیکەیی نیوەی ئەو بارمتانە هێشتا زینندوون."
لەم بارەیەشەوە، كاربەدەستانی
ئیسرائیل و ئەمریكا ئاماژە بەوە
دەکەن، "ڕێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان چانسی
گەیشتن بە ڕێكەوتن لە غەززە زیاد دەكات، تەنانەت ئەگەر تەنها جێبەجێكردنی قۆناغی
یەكەمی ڕێكەوتنەكە، ئازادكردنی چەند بارمتەیەك بگرێتەوە."
PM:12:01:28/11/2024
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت