تورکیا ژمارەیەك رۆژنامەوان و نوسەری باكوری كوردستان دەستگیردەکات


وێستگەنیوز_

بە گوێرەی هەواڵێک، تورکیا هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی دەستپێکردووە و "تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ژمارەیەك رۆژنامەوان و نووسەری باكووری كوردستان دەستگیركران."

ئاژانسی هەواڵی وڵات رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراوانی پۆلیسی توركیا تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێردا 16 رۆژنامەوان، نووسەر و هونەرمەندی كورد لە باكووری كوردستان دەستگیركران بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی تۆمەتباربوونیان هەبێت.

ئاشكرایشیكردووە، جگە لەو رۆژنامەوان و نووسەرانە، هاوكات دەیان چالاكوان و ئەندامانی سەر بە پارتە كوردییەكانیش دەستگیركراون.

پارتی یەكسانی و دیموكراسی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان- دەبەپە، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ناڕەزایەتییان دژی هەڵمەتی دەستگیركردنەكان دەربڕی و رایانگەیاندووە، دەسەڵاتی توركیا بە تایبەت ئەكەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی بەر بە رووخانیان بگرن دەستیان بە دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی باكووری كوردستان كردووە.


PM:03:40:27/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت